English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ولاتێكی زلهێز به‌ره‌و ئاسیا به‌ڕێكه‌وت
2020-01-18 [08:32 AM]

ZNA - هەولێر


روانگه‌ی گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانی جه‌نگیی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ئۆفوت له‌ ویلایه‌تی نێبراسكا به‌ره‌و دوورگه‌ی ئۆكیناوای ژاپۆنی ده‌ستی به‌ فڕین كرد و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "ئه‌م هه‌نگاوه‌ جگای گرنگیپێدانه‌".

لای خۆشیه‌وه‌ ئاژانسی یۆنهابی كۆری بڵاویكرده‌وه‌، "گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ بۆ ژاپۆن، مانای وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا گرنگییه‌كی زیاتر به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور ده‌دات"، وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه‌، فڕۆكه‌كه‌ له‌ جۆری "WC-135"ـه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ چاودێریكردنی چالاكی تیشكدانه‌وه‌ له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژنامه‌ی "رۆسیسكایا گازێتا" له‌ راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، پێشتریش فڕۆكه‌كانی جۆری "WC-135"ـی ئه‌مه‌ریكی كه‌ به‌ "فینیكس" ده‌ناسرێن، له‌ هیندستان و كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی و پاكستان چاودێری تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كانیان كردووه‌، له‌ عێراقیش دوای مووشه‌كبارانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ به‌كارهاتووه‌.





ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad