English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 کیکی سیتین : بردنەوە زۆر گرنگە، بەڵام بەیارییەکی جوانەوە
2020-01-18 [03:25 AM]

ZNA  - ھەولێر



کیکی سیتین راھێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تیشک دەخاتە گرنگترین خاڵەکانی ھەفتەی یەکەمی راھێنەرایەتی لەگەڵ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە. 


کیکی سیتین: ھەمیشە بە یاریزانەکانم دەڵێم چاوەرێی شتی زۆر بکەن لە تیپی بەرامبەر و ھیچ یارییەک ئاسان نییە.

کیکی سیتین: ھەفتەکە بەشێوەیەکی جوان و بە پێچەوانەی پیشبینییەکانی منەوە رۆیشت، کاتێک دەچیتە یانەیەکی نوێوە ھەمیشە گومان ھەیە، بەڵام من سەرمسورما بە وەڵامدانەوەی یاریزانەکان بۆ پلانەکانم.

کیکی سیتین: ناتوانم بیشارمەوە کە لیۆنێل میسی یاریزانێکی زۆر تایبەتە، قسەم لەگەڵ زۆربەی یاریزانەکان کرد بەتایبەت میسی و پیکێ و نیتۆ.

کیکی سیتین: بەتایبەتیش قسەم لەگەڵ ڤیدال کرد بۆ تێگەیاندنی بیرۆکەکانم.

کیکی سیتین: ریکی بۆیگ یاریزانی تیپی دوەمی بەرشەلۆنەیە بەڵام بە دڵنیاییەوە رۆژێک ھەلی یاریکردنی پێدەدرێت.

کیکی سیتین: پێشتر وتم کە زوە ئێستا بریار بدەم، سەرەتا ویستم یاریزانەکان بناسم.

کیکی سیتین: ھەموو یاریزانەکانی تیپی دووەمی بەرشەلۆنە ھەلیان ھەیە لە تیپی یەکەم یاریی بکەن. 

کیکی سیتین: دەمەوێت چێژ لە ھەموو ئەو رۆژانە وەربگرم کە لەم یانەیە بەسەری دەبەم.

کیکی سیتین: ناتوانم لە ھیچ شوێنیکی باشتر بم لە چاو بەرشەلۆنە. 

کیکی سیتین: ھەموو یاریزانەکان ھەلیان ھەیە بەرامبەر گرانادا یاریی بکەن، پێکھاتەی راھێنانەکان ھیچ پەیوەندی بە یارییەکەی گرانادا نیە، پێویستە ھەموو یاریزانەکان کۆشش بکەن لە پێناو جێگاکەیاندا و ھەندێ جار ئەو یاریزانەش بەشداری پێ دەکەم کە چاوەروان نەکراوە. 

کیکی سیتین: ئەو پرسیارەی نەزانم، وەڵامی نادامەوە.

کیکی سیتین: ھێرشبەری نمونەییمان ھەیە بۆ جێگرەوەی سوارێز.

کیکی سیتین: گرنگترین شت سەرەتا بردنەوەیە، بەڵام ئەگەر بردمانەوەو یارییەکی جوانمان نەکرد دڵخۆش نابم، ئەمە بیروباوەری منە، ئەگەر جوان یاریی بکەین و باش یاریی بکەین، ئەیبەینەوە. 

کیکی سیتین: ئێمە وەک راھێنەر دەزانین کارەکەمان لە مەترسیدایە ، ئامادەشین بۆ ئەوەی کە یەت، ئیتر ئەگەر بریاری ئیدارە حەق بێت یان ناحەق، ئێمە تەرکیزمان لەسەر کارەکەمانە، پێشمانوایە روداوەکان بە باشی دەرۆن.

کیکی سیتین: ئەمرۆ ١٥ خولەک یاریی ئاسایمان ئەنجامدا، بە ھەموو یاریزانەکانم وت پێکھاتەکە پەیوەندی بە یارییەکەوە نیە، ھەموو یاریزانەکان ھەلی یارییان ھەیە، بەڵام چاودێری کاری رۆژانەی یاریزانەکان ئەکەم، دواتر ھەڵبژاردن لە نێوان یاریزانەکان ئەکەم.

کیکی سیتین:پێویستمان بە ھاوسەنگی ھەیە لە بەرگرییەوە بۆ پێشەوە

کیکی سیتین: بردنەوە زۆر گرنگە، بەڵام بەیارییەکی جوانەوە


سەرچاوە 
 پەیجی رۆژنامەنووسی وەرزشی
رەوەز ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad