English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایى دەدات
2020-01-19 [08:54 AM]

ZNA-هەولێر


دوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، سبەی دووشەممە دادگای باڵای فیدراڵی کۆبوونەوەی لەسەر دەکات، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ رایدەگەیەنێت، بەنەمانی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەسەڵات بۆتە مەرکەزی.

سەیدۆ چەتۆ، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، بە kdp راگەیاند، دوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، وەک ئەنجومەن سکاڵامان تۆمارکردووە، بڕیاریشە سبەی دووشەممە 20ی1ی2020دادگای باڵای فیدراڵی کۆبوونەوەی لەسەر دەکات کە ئایە ئەنجومەنی پارێزگاکان بەردەوام بێت یاخود بەردەوام نەبێت، ئەگەر دادگا بەپێی یاسا بڕیار بدات بەردەوام دەبێت بەپێچەوانەوە کارەکان بەوشێوەیە دەمینێتەوە، بەڵام ڕەنگە دوا بکەوێت، چونکە دادگا نایەوێت ھیچ بڕیارێکی لەسەر بدات.

ئاماژەی بەوەش کردوە، تا ئێستاش دەوامی خۆمان دەکەین و لەکاری خۆمان بەردەوامین، بەڵام ناتوانین ھیچ بڕیارێک بدەین و چاوەرێی بڕیاری دادگا دەکەین.

سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ باسی لەوەشکرد، نوێنەرانی مووسڵ لە ‌پەرلەمانی عێراق چاودێری بارودۆخەکە دەکەن، بەڵام پارێزگار بۆخۆی بڕیار دەدات وھیچ پرس بەو نوێنەرانە ناکات، بۆیە بێ ئەنجومەنی پارێزگا کاریگەری زۆری دەبێت و دەسەڵات دەبێتە مەرکەزی.

 

 





ئەم هەواڵە 787جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad