English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌ له‌ عێراق پێداگری له‌ داوایه‌كی پێشووی ده‌كاته‌وه‌
2020-01-19 [02:45 AM]

ZNA- هەولێر


ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، رێبه‌ری باڵای شیعه‌ له‌ عێراق، دووپات له‌ هه‌ڵوێستی رابردووی خۆی ده‌كات بۆ ده‌رچوونی عێراق له‌و قه‌یرانه‌ی تێیكه‌وتووه‌ و داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بدرێت.

مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، باشترین رێگه‌چاره‌ بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ی ئێستا، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه‌.

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/1/2020 خۆپیشاندان له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كان داخراون، هاوكات باره‌گای حزبی بزووتنه‌وه‌ی وه‌فاش له‌ كوفه‌ سووتێنراوه‌.

له‌ به‌غداش خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم و پرده‌ی نه‌هزه‌ و رێگه‌كانی نزیك به‌نزیخانه‌ی گه‌یلانیان داخستووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن به‌ گازی فرمێسك رژێن و بۆمبی ده‌نگی، تا ئێستاش زیاتر له‌ 14 خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا برینداربوونه‌.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 20/1/2020 ئه‌و مۆڵه‌ته‌ كۆتایی دێت كه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی ناسریه‌ به‌ حكومه‌تی عێراق دراوه‌.





ئەم هەواڵە 1993جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad