English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كیكێ له‌ یه‌كه‌م یارییدا ریكۆردی شكاند
2020-01-20 [07:48 AM]

ZNA - ھەولێر


 

كیكێ سێتین، راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ یه‌كه‌م یاریی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ ریكۆردێك تۆمارده‌كات، كه‌ له‌دوای رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا، ئه‌و یانه‌یه‌ تۆماری نه‌كردووه‌.

له‌ یه‌كه‌م یارییدا كێكێ كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر ئاستی بارسادا جێهێشت، كاتێك له‌ گه‌ڕی 20ی لالیگادا له‌سه‌ر یاریگه‌ی كامپ نو رووبه‌ڕووی گرانادا بووه‌وه‌ و به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر لێیبرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، بارسا له‌و یارییه‌دا باشترین ئاماری ئه‌مساڵی تۆماركرد، كه‌ له‌ كۆی 1005 پاس كه‌ یاریزانه‌كانی له‌و یارییه‌دا به‌ یه‌كدییان داوه‌ 921 پاسی دروستبووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ رێكۆردێكی نوێیه‌ بۆ خودی كیكێ له‌ لالیگادا و پێشتر نه‌یتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هیچ تیپێك تۆماریبكات، كه‌ به‌ر له‌و یارییه‌ باشترین تۆماری 719 پاسی دروستبوو له‌ كۆی 788 پاس، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال بێتیس بوو.

ئه‌مه‌ باشترین تۆماریشه‌ بۆ كیكێ له‌وه‌ته‌ی پێپ گواردیۆلا له‌ بارسا رۆیشتووه‌، كه‌ یاریزانانی ئه‌و راهێنه‌ره‌ له‌ وه‌رزی 2010 ـ 2011دا له‌ به‌رامبه‌ر لێڤانتی 962 پاسی دروستیان دا.

هه‌روه‌ها له‌م یارییه‌دا بارسا سێیه‌م باشترین رێژه‌ی كۆنترۆلی تۆپی تۆماركرد له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 2005 ـ 2006، كه‌ بریتی بوو له‌ 82.6% له‌ به‌رامبه‌ر گرانادا، بارسا له‌ سه‌رده‌می گواردیۆلادا له‌ به‌رامبه‌ر رایسینگ سانتاندێر رێژه‌ی كۆنترۆلی گه‌یشته‌ 84% و به‌رامبه‌ر لێڤانتیش گه‌یشته‌ 83.9%. .

 

رووداو

 

 





ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad