English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیتین داوای یاریزانی دیکە دەکات 
2020-01-20 [11:00 AM]

ZNA  - ھەولێر



ئەمڕۆ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ کیکی سیتین راھێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە کۆدەبنەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی یانەکە لە میرکاتۆی زستانە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ کیکی گفتوگۆ دەکەن لەسەر دیاریکردنی پێویستیەکانی یانەی بەرشەلۆنە لەماوەی گواستنەوەی یاریزانان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، سیتین داوا لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەکات گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەری بە توانا و بە ئەزموون مۆربکەن بۆ ئەوەی جێگەی سوارێز بگرێتەوە ، چونکە سوارێز تا چوار مانگی دیکە ناتوانێت بەھۆی پێکانەوە یاری بکات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئارەزوو دەکەن جارێکی دیکە پیدرۆ رۆدریگز بگەڕێنەوە یانەی کەتەلۆنی ، چونکە یاریزانێکی بە توانایە لە ھێلی ھێرشبەر و ھەمەھانگیەکی باشیشی لەگەڵ میسی ھەبوو . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad