English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هه‌ولێر هەڵمەتێكی فراوان بۆ بڕینی كارەبای سەرپێچی دەست پێدەكات
2020-01-20 [12:37 PM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر رایده‌گه‌ێنێت ،  تا ئێستا شەش هەزار و 244 هاووڵاتی كە كارەبایان بە سەرپێچی راكێشابوو یاخود كارەبایان نەبووە و رایان كێشاوە، سەردانی فەرمانگەكانی كارەبایان كردووە و بوونەتە هاوبەشی راستەقینە. 


راشیده‌گه‌ێنێت ، دوایین مۆڵەت بۆ ئەوانەی كارەبایان بە سەرپێچی راكێشاوە، تا سەرەتای مانگی داهاتووە، كە دواتر هەڵمەتێكی فراوان بۆ بڕینی كارەبای سەرپێچی دەست پێدەكەین و خاوەنەكانیشیان سزا دەدەین.

حوسێن حەمەد به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بای هه‌ولێر به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان  راگه‌یاند ،  دوای ئەوەی مۆڵەتی مانگێك درا بە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی هەر كەسێك كارەبای بە شێوەی سەرپێچی راكێشاوە سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكات تا ببێتە هاوبەشی راستەقینە، بەڵام بە هۆی هاتنی خەڵكێكی زۆر و بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیان بتوانن كارەكانیان رایی بكەن، بۆ ماوەی مانگێك وادەكە درێژ كرایەوە كە تاوەكو یەكی مانگی دوو كۆتا وادەیە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە سەرەتای مانگی  داهاتوودا هەڵمەتێكی فراوان و چڕ دەست پێدەكەن و ئەوەی كارەبای بە شێوەی سەرپێچی راكێشاوە و نەبووەتە فەرمی، دەیبڕن و سزاشی دەدەن، بۆیە پێویستە تا ئەو كاتە هەموو هاووڵاتییەك كارەكانی تەواو بكات.


حوسێن حەمەد به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بای هه‌ولێرده‌شڵێت ،  تا كۆتایی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو ئەوانەی سەردانی فەرمانگەكانیان كردبوو، 4هەزار و647كەس بوون و لە مانگی یەكیشەوە تا ئێستا هەزار و597كەس سەردانیان كردووە و ئەمانەش ئەوانەن كە كارەبایان بە سەرپێچی راكێشابوو و هاتوون بوونەتە هاوبەشی راستەقینە.





ئەم هەواڵە 2785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad