English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەرجیاوازی نێوان پێوەری میکانیکی و پێوەری زیرەکی کارەبای روونکردنەوەیەک بڵاودەکرێتەوە
2020-01-20 [12:38 PM]

ZNA-هەولێر


 بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی  روونکردنەوە لەسەر جیاوازی نێوان پێوەری  میکانیکی  و پێوەری زیرەکی کارەبا دەدات بەم شێوەیە: 


پێوەری (کۆن) میکانیکی:-

-تەنیا خەرجی کارەبا تۆماردەکات و مێژوو و بەرواری لەسەر نیە.
-بۆ پشکنین دەبێت بیکەیتەوە و سەیری بکەیت.
-ناتوانین لەدوورەوە پەیوەندی پێوە بکەیت، لە ناوەوە برێکەری تێدانیە بۆ کوژاندنەوە.
-ناتوانیت لە دوورەوە کۆنترۆڵ بکرێت و بیکوژێنرێتەوە.
-بە ئاساندنی دەستکاری دەکرێت و فێڵی تێدا دەکرێت.
- راستوخۆ ناتوانێت زانیارییەکانی (ڤۆڵتیە، تەزوو) تۆماربکات.
......
پێوەری زیرەک
-بەکارھێنانی کارەبا تۆمار دەکات و بەروار و کاتی لەسەرە.
-دەتوانێت (Export و Import) تۆمار بکات.
-پێویستی بەسەیر کردن نیە.
-دەتوانیت لە دوورەوە پەیوەندی بە پێوەرەکەوە بکەیت و ھەموو زانیارییە پێویستەکان (ڤۆڵتیە/ تەزوو، فریکوێنسی) تۆمار دەکات.
-بەئاسانی دەتوانیت داتاو زانیاری بۆ بنێریت و لێوەربگریت و لە ھەر کاتێکدا چ زانیارییەکت بوێت دەتوانین تۆماری بکەین.
-دەتوانرێت لە دوورەوە کۆنترۆڵ بکرێت و بیکوژێنرێتەوە.
-زۆر بەگرانی دەستکاری دەکرێت و لە کاتی ھەر دەستکاری کردنێک، سەرنتەری زیانیارییەکان ئاگادار دەکاتەوە.
-دەتوانرێت لە رێگەیەوە بارگرانی سەر تۆڕەکانی کارەبا کەمبکرێتەوە و چارەسەر بکرێت.

 

1





ئەم هەواڵە 7183جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad