English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئانۆ عیدۆ عەبدۆكا: بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل نووسراومان كردووه‌
2020-01-20 [04:18 AM]

ZNA - هەولێر


 

سەبارەت به ‌كاری كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ئاماژه‌ی بەوەدا كەوا نووسراویان بۆ كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل كردووه‌، وتیشی، هەندێك كەیس لەسەر ئەم كۆمپانیانە هەیە چاوەڕێی یەكلایی كردنەوەیانین.

ئانۆ عیدۆ عه‌بدۆکا، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند، نووسراوێکیمان ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کردووه،‌ تا ئه‌وانیش بۆ ئاراستەی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی عێراقی بکه‌ن، تا بڕی پاره‌ی کارتی مۆبایلی هه‌رسێ كۆمپانیای كۆڕه‌ك و زین و ئاسیاسێڵ که‌م بکرێته‌وه‌، کاتی خۆی به ‌بڕیاری ئه‌و به‌ڕێزانه‌ له ‌به‌غدا، له‌ ساڵی ٢٠١٥، زیاد کراوە.

باسی لەوەش كرد، داوامان له‌و کۆمپانیایانه‌ی شه‌قامه‌کان بۆ هێڵی ئینته‌رنێت هه‌ڵده‌که‌نن، کردووه‌، هەماهەنگی له‌گەڵ شاره‌وانی و پارێزگاکان بکه‌ن، تا کاری خۆیان بەفەرمی بکه‌ن.

باسی لەوەش كرد، هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند کۆمپانیایه‌کی گواستنه‌وه هه‌یه‌،‌ چاوه‌ڕوانی لێکۆڵینه‌وه‌ و ده‌ره‌نجامه‌کان ده‌که‌ین، تا كه‌یسه‌كانیان یه‌كلا كرێته‌وه‌.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2371جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad