English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە نەخۆشخانەیه‌كى هه‌ولێر ئەنجام درا
2020-01-21 [12:19 PM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، بۆ یەکەمجار لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە نەخۆشخانەی ھەولێری فێرکاری ئەنجام درا.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١/١/٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی ڕڕگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بۆ یەکەمجار لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لەلایەن پزیشکێکی نەشتەرگەریی دڵ و سینگ و دەمارەکانی خوێن، بۆ نەخۆشێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا".

باس لەوەش کراوە، نەشتەرگەرییەکە بریتی بوو لە دانانی دەمارێکی دەستکرد بۆ نەخۆشێک کە ھەردوو گورچیلەی لەکار کەوتبوو و پێویستی بە شۆردنی گورچیلەکان ھەبوو، ئەم نەشتەرگەرییەش بە سەرپەرشتیی تیمی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی ھەولێری فێرکاری ئەنجام درا.

نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە نەخۆشخانەیه‌كى هه‌ولێر ئەنجام درا

 





ئەم هەواڵە 5056جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad