ZNA - ھەولێر
گارس بێل ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نزیکبووتەوە لە جێھێشتنی یانەی شاھانە و گەڕانەوە بۆ یانەی تۆتنھام.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، دانیل لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتنھام چاوی کەوتووە بە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید و قسەیان لەسەر گەڕانەوەی گارس بێل بۆ پریمەرلیگ کردووە .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، زۆربەی چاودێرانی وەرزشی پێشبینی دەکەن گارس بێل ئەمە کۆتا وەرزی بێت لەگەڵ یانەی شاھانە و لە کۆتایی ئەم وەرزە دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، زێدان پشت بە تواناکانی بێل نابەستێت و پێکانە زۆرەکانی ئەم یاریزانە کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی کردووە و پێدەچێت ئەم وەرزەش کۆتا وەرزی بێت لەگەڵ یانەی شاھانە.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9757جار خوێندراوەتەوە |