English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە جێگرەوەی سوارێزی دیاریکرد 
2020-01-21 [01:29 AM]

ZNA  - ھەولێر


یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ھێرشبەرێکی بە توانا بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی لویس سوارێز لە ھێلی پێشەوەی یانەی کەتەلۆنی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدەن لە ماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەری یانەی ئەرسنال بییر ئۆبامیانگ مۆربکەن بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی لویس سوارێز . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە بە پێکانی سوارێز کێشەیەکی زۆری لە ھێلی پێشەوە بۆ دروست بووە ، لەبەر ئەمە پێویستی بە ھێرشبەرێکی بە ئەزموون ھەیە کە بتوانێت قەرەبووی سوارێز بکاتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بۆندی ئۆبامیانگ لەگەڵ یانەی ئەرسنال لە ھاوینی داھاتوو کۆتایی دێت و ئەستەمیشە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە تۆپھاوێژەکان دەست بەرداری ئۆبامیانگ بن. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad