ZNA - ھەولێر
یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی یانەی مانشستەر یونایتد تۆمەتبار دەکات بە ھێرشکردنە سەر ناوبژیوانی یاریی نێوان مان یونایتد و لیڤەرپول .
لە یاری نێوان ھەردوو یانەی لیڤەرپول و مانشستەر یونایتد کاتێک یانەی لیڤەرپول گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، یاریزانانی یانەی مانشستەر یونایتد ھێرشێکی توندیان کردە سەر ناوبژیوان بەھۆی ھەژمارکردنی گۆڵەکەی رۆبەرت فیرمینیۆ و یاریزانەکانی مان یونایتد دەیانگووت ڤاندایک فاوڵێکی لەبەرامبەر دی خیا ئەنجام داوە و ئینجا گۆڵ تۆمارکراوە .
دوای گەڕانەوە بۆ ڤار دەرکەوت گۆڵەکە فاولە و ناوبژیوانیش گۆڵەکەی رەتکردەوە .
یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا یاریزانانی مانشستەر یونایتد تۆمەتبار دەکات بەھێرشکردنە سەر ناوبژیوان و مۆڵەتی پێنج رۆژی بە یانەکە داوە بۆ ئامادەکردنی بەرگری خۆیان ، ئەگەر نا سزایەکی قورس دەدرێن.

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 4693جار خوێندراوەتەوە |