English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گەیشتە ھەولێر
2020-01-21 [02:52 AM]

ZNA- هەولێر


بۆ جاری دووه‌م وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا، "لۆرینزۆ گویرینی" به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ لایه‌ن وه‌زیری  پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سیاسی و سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

ئیتاڵیا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی له‌ رووی لۆجستییه‌وه‌ هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و به‌شداره‌ له‌ پڕۆژه‌كانی راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ له‌ (17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "مه‌سرور بارزانی" كۆبوه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان کرد و گوتی خۆشحاڵین بە پەیوەندی و بە هەماهەنگی بەهێزمان لە گەڵ هێزی پێشمەرگە ، ستایشی قوربانیدانەکانی پێشمەرگەش دەکەین لە شەڕی دژی تیرۆردا .

گوتیشی: هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق هێشتا هەرماوە، بۆیە ئیتاڵیا وەک ئەندامێکی کارای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە.

هه‌روه‌ها راشیگەیاند، لە مانگی داهاتوودا (كانوونی دووه‌م/ یه‌نایر) بەشداری و پابەندبوونمان لە شەڕی داعش و هاوکاری پێشمەرگە نوێ دەکەینەوە، چونکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هێشتا کاری زۆرمان ماوە بەیەکەوە ئەنجامی بدەین.





ئەم هەواڵە 2464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad