English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
2020-01-21 [03:28 AM]

ZNA- هەولێر


زۆربە داخەوە ئەمڕۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کاتژمێر ٥:٣٠ی بەرەبەیانی له‌ شارۆچکەی دووز خورماتوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هه‌ڤال  (سالار سابیر محمد ) پێشمەرگەی بارەگای لق مان‌ و به‌ناهه‌ق شەهیدیان کردووە. ئێمە لە كاتیكدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهید و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەین،  هاوكات بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە نامرۆڤانه‌ تیرۆرستیه‌ دەکەین و به‌رپرسیاریه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ‌ ده‌خینه‌ ئه‌ستۆی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندار و دەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکە و داوایان لێ ده‌كه‌ین بە زووترین کات هه‌وله‌كانیان بخنه‌گه‌ر بۆ ئاشكراكردنی ئەو دەستە گوماناوی و تاوانكاره‌ بۆئەوەی بە سزای یاسای خۆیان بگەن .  
هه‌زاران سلاو له‌ گیانی پاكی شه‌هید سالار و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان 
مردن و سه‌رشۆری بۆ تاوانكار و تیرورستان 
 

لقی ٢٢ی گەرمیان 
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 3157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad