English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا، نوێنەری هەرێم باسی لە بارودۆخی كوردستان كرد
2020-01-21 [07:53 AM]

ZNA - هەولێر


 

دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەریمی کوردستان لە یەکیتی ئەوروپا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ نیكۆلای ڤیلومسن ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بارودۆخی كوردستان و عێراق كرد و داوای پشتگیریمان لە كوتلەكەی كرد.

دلاوەر ئاژگەیی وتی، ئیمرۆ سەردانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپامان کرد و لە گەڵ بەرێز نیکۆلای ڤیلومسن جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی چەپەکان و ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و دۆستی گەلی کوردستان کۆبووینەوە.

باسی لەوەش كرد، لە دانیشتنێکی دۆستانە بە وردی بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکەمان کرد و رۆل و هەڵوێستی هەرێمی کوردستانمان شی کردەوە و داوای  پشتگیری و هاوکاری زیاترمان لە ناوبرا و کوتلەکەی لە پەرلەمانی ئەوروپا کرد.

ئەوەشی خستەروو، باسمان لەو چالاکیانە کرد کە بریارە لە پەرلەمانی ئەوروپا ئەنجامی بدەین و باس لە هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولادا کرا.





ئەم هەواڵە 2626جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad