English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جام رەشكردنی ئۆتۆمبێل بۆماوەیەكی كاتی ڕاگیرا
2020-01-22 [08:26 AM]

​ZNA – هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە لیژنەی جام رەشكردنی ئۆتۆمبێل كارەكانی بۆ ماوەیەكی كاتی راگرتووە، بەمەبەستی دەركردنی ڕێنمایی نوێ.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند: "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌، كە لیژنه‌ جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێل كاره‌كانی راگیرا، تاكو رۆژی 2/2/2020، به‌ مه‌به‌ستی ده‌ركردنی رێنمایی نوێ، بۆیه‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ نیازیان هه‌یه‌ جامی ئۆتۆمبێلە‌كانیان ره‌ش بكه‌ن ده‌توانن له ‌دوای ئه‌م به‌رواره‌ سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ بكەن".

پێشتر وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدابوو بە پێدانی مۆڵەت بەو كەسانەی دەیانەوێت جامی ئۆتۆمبێلەكانیان رەش بكەن، لە بەرامبەردا بەپێی رێژەی رەشكردنەكە بڕێك پارە وەردەگیرێت.

 





ئەم هەواڵە 2362جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad