English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە جێگرەوەکانی سوارێزی دیاریکرد 
2020-01-22 [01:11 AM]

ZNA  - ھەولێر



یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە لە گەڕان بە دوای ھێرشبەرێکی بە توانا بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو جێگەی لویس سوارێز لە ھێلی ھێرشبەری یانەی کەتەلۆنی بگرێتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی بەرشەلۆنە بە دوای ھێرشبەرێکی بە ئەزموون دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە ماوەی داھاتوو لە ھێلی پێشەوەی یانەکە یاری بکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە چاوی بڕیووەتە چوار یاریزان بۆ ئەوەی ببنە جێگرەوەی سوارێز ئەوانیش بریتین لە (ئۆبامیانگ ، رۆدریگۆ ، یۆرینتی و ئۆلیڤی جیرۆ). 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ھێرشبەرێکی بە ئەزموون بۆ ماوەی شەش مانگ بگوازێتەوە ریزەکانی و لەھاوینی داھاتوو بیر لە ھێرشبەرێکی لاو و بە توانا دەکاتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad