ZNA - ھەولێر
دەیڤید بێکھام خاوەنی یانەی ئەنتەر مەیامی ئەمەریکی ھەوڵدەدات لە ماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ دوو ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکات.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامە زە سەنی ئینگلیزی ، بێکھام ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ھەردوو ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لویس سوارێز و سێرجیۆ بۆسکێس مۆربکات .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، بێکھام دەیەوێت بەم دوو ئەستێرەیە ناوبانگی یانەکەی زیاتر بکات و سوود لە ئەزموونی سوارێز و بۆسکێس وەربگرێت بۆ بەھێزکردنی یانەکەی .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، جگە لەو دوو یاریزانە ، بێکھام ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ سێرجیۆ ئەگوێرۆی ھێرشبەری یانەی مانشستەر ستی مۆربکات .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 4900جار خوێندراوەتەوە |