English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆتینیۆ  بووتە سەرئێشە بۆ یانەی بایەرن 
2020-01-22 [03:02 AM]

ZNA  - ھەولێر



راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەدەن یانەی بایەرن میونشن ئامادە نییە لە ھاوینی داھاتوو فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی بە شێوەیەکی یەکجاری بگوازێتەوە ریزەکانی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ، بەرپرسانی یانەی بایەرن میونشن لە ئاستی کۆتینیۆ رازی نین و نایانەوێت بە شێوەیەکی یەکجاری گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن ، چونکە پارەیەکی زۆری تێدەچێت. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی باڤاری تووشی کێشە دەبن لەگەڵ بەشێک لە یاریزانانی یانەکە ، چونکە بەشێک لە ئەستێرەکانی یانەکە پێیانوایە کۆتینیۆ یارمەتیدەرێکی زۆرباشە لە نێو یاریگا و یانەکە پێویستی بە تواناکانی ھەیە. 

لەم وەرزە کۆتینیۆ بەشداری ٢٤ یاری کردووە و ٧ گۆڵی تۆمارکردووە و ٧ ئەسێستی ھەبووە ، ھەروەھا سێیەم گۆڵکاری یانەکەیە لە دوای لیڤاندۆڤسکی و گەنابری . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad