English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ جاری دووەم كۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی پرسی كشانەوەی هێزە بیانییەكان شكستی هێنا
2020-01-22 [06:43 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌مجار له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، رێژەی یاسایی ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تەواو نەبوو، بەهۆیەوە نه‌یتوانی دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ تاوتوێكردنی پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق به‌ڕێوه‌به‌رێت.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی ناچار بوو دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بكاته‌ دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ بیروڕا گۆڕینه‌وه‌.

هۆكاری شكستهێنانی دانیشتنه‌كه‌، ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی نوێنه‌ران بوو.

ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی نوێنه‌رانییه‌وه‌ نه‌توانێت تاوتوێی پڕۆژه‌ یاساكان بكات.

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆدا (137) نوێنه‌ر له‌ كۆی (329) نوێنه‌ر ئاماده‌بوون.





ئەم هەواڵە 6532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad