English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داڤۆس و كوردستان
2020-01-23 [06:13 AM]



نووسینی:  نه‌زهه‌ت حالی


 پێم وایه‌ دیداری هه‌ر دوو سه‌ركرده‌ی كورد ، به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێم كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك د. به‌رهه‌م سالح سه‌رۆك كۆماری عێراق ڵه‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاتان له‌ داڤۆس،  ده‌بێت جێگای دڵخۆشی هه‌ر كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بێت و به‌ دور بێت له‌ ده‌مارگیری حزبایه‌تی یان ڕق و كینه‌ی كه‌سی. 
ئه‌و دیدارانه‌ به‌رهه‌می خه‌باتی گه‌له‌كه‌مانه‌ و سه‌ربه‌رزییه‌ بۆ هه‌موومان كه‌ له‌ یه‌ك ڕۆژدا دوو سه‌ركرده‌ی كورد دیداریان له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاتاندا هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ نابێت له‌ نوسینه‌كانمان و به‌ ده‌ستی خۆمان له‌و جۆره‌ سه‌ركه‌وتنه‌ سیاسی و دیپلۆماسیانه‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.
 بێگومان كێشه‌كانی ئێمه‌ ته‌نیا به‌و دیدارانه‌ چاره‌سه‌ر نابن، به‌ڵام ئه‌و دیداره‌ ئاست به‌رزانه‌ ده‌رفه‌تێكی زێرین ده‌داته‌ گه‌له‌كه‌مان  كه‌ سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌ و سه‌رۆكه‌كانی  له‌ ئاستی باڵا كێشه‌كانی كوردستان و عێڕاق و ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داره‌ مه‌زنه‌كانی جیهان له‌ دید و بۆچوونی خۆیان، به‌ دوورله‌ هه‌ر جۆره‌ توندڕه‌ویه‌ك و به‌ دیدێكی پڕاگماتیانه‌یه‌ باس بكه‌ن.
هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی ژیرانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم  له‌و ئاڵۆزییه‌ و قه‌یرانه‌ی كه‌ له‌ عێڕاق و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ گرتووه‌ته‌ به‌ر، هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست ڵه‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌كان به‌ زیانی هه‌رێم ناشكێته‌وه‌ .
 كێشه‌ی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری و له‌ گه‌ڵ زلهێزه‌كانیش له‌ بنه‌ڕه‌تدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ گه‌لی كورده‌وه‌ نیه‌ ، به‌ڵام ئه‌و كێشانه‌ نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ریان له‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ به‌ڵكوكاریگه‌ریان له‌ سه‌ر تێكڕای ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت زۆر وریان بین توانای خۆمان  بزانین ، نه‌ به‌ گرنگی پێدانی نێو ده‌وڵه‌تی وه‌كو نه‌ته‌وه‌ توشی غرور ببین و لایه‌نه‌كانی تریش استیفزاز بكه‌ین، نه‌ له‌ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ نه‌خوازراوه‌كانیش توشی بێ هیوای ببین، ئێمه‌ خاوه‌ پرسێكی پیرۆز و له‌سه‌ر حه‌قین و گه‌ر به‌ خۆمان هۆكاری شكستمان نه‌بین هه‌ر سه‌ر ده‌كه‌وین.
هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر هه‌رێم زۆرن و جۆراو جۆرن ، به‌ یه‌كگرتوویی و وریاییه‌وه‌، ده‌توانین ڕێگه‌ نه‌ده‌ین پیلانی دوژمنان و نه‌یاران سه‌ر بكه‌وێت، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ نه‌ده‌ین نه‌ گرژیه‌كانی ئێستای نێوان وڵاتان و نه‌ دۆستایه‌تی داهاتوویان له‌ سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان بێت . 
با سه‌ركه‌وتنه‌كانمان له‌ هه‌ر بوارێكدا بن، سیاسی و دیپلۆماسی ، یان ئابوری و سه‌ربازی  به‌ سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی دابنێین. 
خوای گه‌وره‌ گه‌لی كوردستان له‌ هه‌موو مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان و له‌ سه‌رووی هه‌موانیش له‌ نیفاق و دوژمنایه‌تی یه‌كتری بپارێزێت.





ئەم هەواڵە 2197جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad