English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..یۆڤانتۆس رۆمای تێكشكاند و گه‌یشته‌ یاری پێش كۆتایی
2020-01-23 [08:28 AM]

ZNA - ھەولێر


 

له‌ یاریه‌كانی قۆناخی هه‌شتی جامی ئیتالیادا، یانه‌ی یۆڤانتوس له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی رۆمای كرد.

 

لە ئه‌نجامدا یانه‌ی خانمه‌ پیره‌كه‌ له‌ بەردەم یاریگاو هاندەرانی گۆرگه‌كان، توانی ٣-١ لێ بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەست بهێنێت.

 

هه‌رسێ گۆڵه‌كه‌ی یۆڤی لە خولەکەکانی ٢٦ و ٣٨ و ٤٥ی گێمی یەکەم لەلایەن هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان كریستانۆ رۆناڵدۆ، بۆنۆچی و بینتاکۆر بکات و گێمه‌كه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات.

 

له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی  ٥٠، یاریزان جه‌نگیز ئۆندێر لێدانێكی به‌هێزی ئاراسته‌ی گۆڵه‌كه‌ی كرد و تۆپه‌كه‌ به‌ر ستوونی گۆڵ كه‌وت و له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ر پشتی بۆفۆن كه‌وت و گه‌ڕایه‌وه‌ نێو تۆڕه‌كه‌ی.

 

به‌م ئه‌نجامه‌ رۆما بۆ ماڵه‌وه‌ و یۆڤێش بلیتێكی چوارگۆشه‌ی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا.





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad