English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێک بەهۆی دیداری ترەمپ و بەرهەم ساڵحەوە دەستی لەکار کێشایەوە
2020-01-23 [09:12 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرپرسێکی عێراقی بەهۆی دیداری سەرکۆماری وڵاتەکەی و سەرۆکی ئەمریکا، دەستی لەکار کێشایەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئەحمەد یاسری، راوێژکاری سیاسیی بەرهەم ساڵحی سەرکۆماری عێراق رۆژی چوارشەممە 22-1-2020 دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، ئەحمەد یاسری وەک ناڕەزایی دەربڕینێک دژی کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

پێشتریش میلیشیای حزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی لە بەرهەم ساڵح کرد و رایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە، ئەوا لە بەغدا دەری دەکەن.

دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە (دووەم رۆژی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس)، بەرهەم ساڵح لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە و تاوتوێی بارودۆخ عێراقیان کرد.





ئەم هەواڵە 3487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad