English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عومان كۆبووه‌وه‌
2020-01-23 [09:45 AM]

ZNA-هەولێر


 

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆى بۆ گه‌ل و حكوومه‌تى عو‌مان دووپات كرده‌وه‌ به‌ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سوڵتان قابووس بن سه‌عيد سوڵتانى پێشووى عومان، هه‌روه‌ها پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ سوڵتانى تازه‌ خاوه‌نشكۆ هه‌يسه‌م بن تارق ئال سه‌عيد كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عومان ده‌ربڕى.

له‌ سێيه‌مين ڕۆژى به‌شداريكردنيدا له‌ كۆڕبه‌نديى ئابووريى جيهان له‌ داڤۆس، سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/1/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز يووسف بن عه‌له‌وى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عومان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له‌ بواره‌ جياكاندا كرايه‌وه‌، هه‌روه‌ها دوايين دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ و كاريگه‌ريى ئاڵۆزييه‌كان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى، چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، ئاراسته‌ و سياسه‌تى ئارامخوازيى عومان له‌ ناوچه‌كه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جيهان، تاوتوێ كران.





ئەم هەواڵە 2293جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad