English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی رووناكی تیشكی خۆری كوردستانێكی بەهێزە
2020-01-23 [03:30 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


مێژوویی گفتگۆ و دانووستانی سەركردایەتی سیاسی كورد بەرێبەرایەتی مستەفا بارزانیی لە دوێنی و ئەمرٍۆ سەرسەرپەشتی سەرۆك مسعود بارزانیی بۆ دەیان ساڵە دەگەرێتەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا ، هەموو لە پێناو یەك ئامانج بووە ئەویش چەسپاندنی ئەو مافانەی كە دەیان ساڵە زەوتكراون و بە بێ‌ چارەسەر ماونەتەوە تا بە ئەمڕۆ بە تایبەت پرسی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان كە مستەفا بارزانیی شۆرشێكی لە سەر كردە قوربانیی. خۆ دزینەوە و پیلانگێری و پاشگوێ‌ خستنی ئەو دۆسییە هەستیارانە تا بە ئەمرٍۆ زیانی گەورەی لێكەوتۆتەوە و گەلی كوردیش قوربانیی زۆری لە پێناو بەدەسهێنانی مافەرەواكانی بەخشیووە و دەبەخشێ‌ ،بەڵام هیچ كاتێ‌ ئامادە نەبووە و نابێ‌ سازش لە سەر بستێك خاكی كوردستان و ئەو مافانەی كە بە زۆر و چەك و ئاسن زەوتكراون بكات . ئەگەر ریفراندۆم سەربەخۆیی پەیامێكی روونی دۆێنی بوو ، كە سەركەوتنی گەورەی بەدەسهێنا و ئەمڕۆ جارێكی تر دوای سەركەوتنەكانی هەر دوو پەرلەمانی عێراق و كوردستان و جارێكی ترهەولەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ و ئاشتی و سەقامگیریی و ئارامی لە عێراق و جێ بە جێ کردنی دەستورو زامن کردنی مافەکانی گەلی کوردستان بەردەوامە.سەرۆک بارزانی بە کردنەوەیی لاپەرەیەکی نوێیە بۆ رێکخستنەوەیی ژیان لە سەرتاسەریی عێراق دا . ئەگەر عەقلیەتی شۆڤێنی لە بەغداو تێکدەرو جاشەکان لە کوردستان مەجال بدەن. دەرفەتی زێرین و زەمینە لە بارە بۆ چارەسەریی ئاشتی و کردنەوەیی هەمو گرێکوێرەکان بە دەستی جەنابی سەرۆک بارزانی ئاسان و قابیلی چارەسەرن. لە ئەم سەفەرەیی بۆ بەغداوو چاوپێکەوتنی لەگەل دۆست و نەیارەکانی ئیسپاتی کرد بۆ هەمو جیهان کە چەند پەرۆشی ئاشتییەو دژیی شەرە. وە هەروەها لە لایی سەر کردە عێراقییەکانیش لە سوننەو شێعە بە دۆست و نەیارەکانیشیەوە رۆن و ئاشکرایە کە جەنابی بارزانی تەنها سەرۆکی حزبێک نییە بەلکوو ئەو رابەرە کارێزمایە ئەگەر مەجالی بدرێت و کۆسپ و بەربەست بۆیی دورست نەکەن کلیلی چارسەریی هەمو کێشەکانە لە عێراق و کوردستان . بۆیە ئۆمید دەکەین بیریی تۆندرەویی و شۆڤێنی و تایفی لە بەغدا ولابنرێت گوێێ گریی دیالۆگۆو گفتوگۆبن و لە کوردستانیش ئەوانەیی بە بێ وژدانی کوسپ و بەربەست دورست دەکەن لە بەردەم هەولەکانی جەنابی سەرۆک با دەست هەلگرن لە خراپەکاریی و جاشایەتی و نۆکەرایەتی هەتاکو عێراق ئارام و سەقامگیربیت و گەلی کوردستانیش بە مافە دەستورییەکانی خۆیی بگات.....؟ ەكەم: ئامانجی سەرەكیی سەردانی سەرۆك بارزانی گەڕاندنەوەی متمانەی نێوان هەرێم و بەغدایە كە بەهۆی ڕووداوەكانی ساڵانی ڕابردوو و سیاسەتەكانی عەبادی و هەوڵەكانی هەندێ لایەنی كوردی تێكچووبوو.لە ساڵانی ڕابردوو پیلانی زۆر گەورە لەدژی هەرێم لە بەغداوە بەڕێوە دەچوو. سەردانی سەرۆك بۆ بەغدا ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەو پیلانانە دەگرێت.لایەنە كوردییەكانی تر لە چەند ساڵی ڕابردوو كاریان بۆ لاوازكردنی هەرێم كردووە لە ڕێگەی دژایەتیكردنی پارتی لە بەغدا. سەردانی سەرۆك كۆتایی بەو لاوازكردنە دەهێنێت و بەڕە لە ژێر پێی نەیارە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان دەردەهێنێت.باشتركردنی دۆخی ئابووریی هەرێم و گوزەرانی خەڵكی كوردستان ئەویش لەڕێگەی دروستكردنی لێكتێگەییشتن و نەهێشتنی حەساسیەت لە بابەتی بودجە ئامانجێكی تری سەردانی سەرۆك بارزانییە.كەركووك وناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و لابردنی واقعی سەربازیی سەپێندراو و ئاساییكردنەوەی بارودۆخ ئەجیندایەكی تری سەردانی سەرۆك بارزانی بوو.ئەو سەردانە جۆرێك ئیرتیاحی لە ناو شارعی عێراقی و كوردستانی دروست كردووە. خەڵكی كوردستان پێویستیان بە ئارامی و باشتربوونی ژیانە دوای تەنگەژەكان و شەڕی داعش و ئابڵۆقە ئابوورییەكانی سەر هەرێم.ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپایی مورتاحن بەو سەردانەو ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكان.ئەو سەردانە ڕێگە لە تەدەخولاتی ئیقلیمی دەگرێت كە مەبەستیان دژایەتیكردنی كوردستان و لاوازكردن و لەناوبردنی هەرێم بوو.سەرۆك بارزانی وەك براوەی شەڕی داعش و براوەی ڕیفراندۆم و براوەی هەڵبژاردنەكانی عێراق و كوردستان سەردانی بەغدای كردووە. جۆری پێشوازییەكان و گوتاری سەرۆك لە كۆبوونەوەكان بە ڕوونی پێشانی دا كە عێراقییەكان سەرۆك وەك رێبەرێكی مەزن سەیرو حیسابی بۆ دەكەن كە لە سۆنگەی هێز و بە پشتیوانیی خەڵكی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات. بەدڵنییاییەوە هەموو ئەو هەوڵانە ئایندەیەكی گەش و سەركەوتنی گەورەی بۆ كوردستانێكی بەهێزی لێدەكەوێتەوە ...





ئەم هەواڵە 1417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad