English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایەخی لیرەی سووری لە بەرانبەر دۆلاردا لە دابەزین دایە
2020-01-23 [03:43 AM]

​ZNA - هەولێر


 دوای ئەوەی لە مامەڵەكانی رۆژی چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دووهەم، لیرەی سووری  لە بەرانبەر  دۆلاری ئەمریكایی كەمێك لە بەھاكەی بەدەستھێنایەوە، بەڵام لە مامەڵەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێكی دیكە ئەم بایەخەی لەدەست دایەوە.

بەگوێرەی نوسینگە نافەرمییەكانی ئاڵوگۆڕی دراو کە بە بازاڕی رەش بە ناوبانگە، بەھای ھەر دۆلارێك بەرانبەر بە ھەزار و ٤٥ لیرەی سووری لە كاتی فرۆشتن و بە ھەزار و ٦٥ لیرە لە كاتی كڕین مامەڵەی پێوەكرا و ئەو دراوە سوورییە دوای شەپۆلێكی داكەوتن بەرانبەر بە دۆلار، دوێنی لە كاتی مامەڵەكردن توانی كەمێك لە بەھاكەی بەدەست‌ بھێنێتەوە و ھەر دۆلارێك بە ھەزار و ١٥ لیرە یەكسان بوو و لەم دواییەدا دیمەشق ئاستەنگی و سزای تووندی لەسەر ئەو كەسانە سەپاند كە مامەڵە بە دۆلار دەكەن و تەنانەت بانكی ناوەندیی سووریا بڕیاری داخستنی ١٤ دامەزراوەی بانكی بە شێوەیەكی كاتی‌دا .





ئەم هەواڵە 1510جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad