English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرەکانی زمان ڕادەگەیەنرێت
2020-01-23 [05:37 AM]

ZNA - هەولێر


 

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا رایگەیاند، ئەمشەو پێنج شەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنى ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى لەسەنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى سەڵاحەدین و سلێمانى و دهۆک ڕادەگەیەنرێت.

 

لەو بارەیەوە د. محمد حوسێن سەرۆکى لێژنەى پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەکانی سەنتەری زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى کوردستان لە لێدوانێکى تایبەتدا بە سایتى (www.mhe-krg.org) ڕاگەیاند: دواى ئەوەى لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى بۆ خوازیارانى دبلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا ئەنجامدرا، وا بڕیارە ئەمشەو پێنجشەممە ڕێكەوتی (٢٣/١/٢٠٢٠) ئەنجامی تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنى ئاست بۆ بەشداربوان لە خولەکانى فێرکارى زمانى ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت. ئەو بەشداربووانەی کە ڕۆژی (١٨/١/٢٠٢٠) تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست یان ئەنجامداوە دەتوانن لەڕێگەی ویبسایتی زانکۆکانیانەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

 

وتیشی: كۆی بەشداربوان لە تاقیكردنەوەكانی دیاریکردنى ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى لەسەنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى سەڵاحەدین و سلێمانى و دهۆک بریتیە لە ( ١٤٥٢) بەشداربو، كە (٤٨٩) لە زانكۆی سەڵاحەدین و (٦٥٧) لە زانكۆی سلێمانی و (٣٠٦) لە زانكۆی دهۆك بوە.





ئەم هەواڵە 1006جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad