English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشی چوارەمی Bad Boys بەرهەمدێت
2020-01-23 [12:14 PM]

هەولێر – ZNA


لە دوای نمایشکردنی بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی Bad Boys لە سینەماکانی جیهاندا، کار بۆ بەرهەمهێنانی بەشی چوارەمی ئەم بەرهەمە دەکرێت.

 

ماڵپەڕی Deadline بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای سۆنی ئێستا کار بۆ بەشێکی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە دەکات.

 

بەشی سێیەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 17 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و لە یەکەم هەفتەیەدا بە کۆکردنەوەی 106 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە پلەی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا هات.

 

لەم بەرهەمەدا ویل سمیس، مارتن لۆرەنس، ڤانیسا هاگنز و جێنیفەر بادگەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

 

بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەر کە 13 ساڵ نمایشکرا و لە ماوەیەدا چەندین جار دەنگۆی بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی هەبوو، دواجار لە ساڵی 2020ـدا بڵاوکرایەوە.

 





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad