English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیلینا گۆمێز لە ریزبەندی یەکەمی بیلبۆرد 200 ـە
2020-01-23 [01:24 AM]

هەولێر – ZNA


ئەلبوومی نوێی سلینا گۆمێز، کچە گۆرانیبێژی ئەمریکی، لە ریزبەندی یەکەمی لیستی بیلبۆرد 200 بۆ پڕفرۆشترین بەرهەمە میوزیکییەکانی هەفتەدا هات.

 

ئەو گۆرانیبێژە لەرێگەی نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی "Rare" کە لە 21 ئەم مانگە بڵاوکرایەوە و 112 هەزار یەکەی بەشێوەی ئۆنلاین لە ئەمریکا فرۆشرا، توانی لە ریزبەندی یەکەمی ئەم هەفتەیەی لیستەکەدا بێت.

 

ئەم بەرهەمە لەلایەن کۆمپانیای Nielsen Music بڵاوکرایەوە کە بەرهەمە میوزیکی و ڤیدیۆییەکان لەسەرتاسەری ئەمریکا بڵاودەکاتەوە.

 

گۆمێز بەم دواییە نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بەناوی "Rare" بڵاوکردەوە کە لە ماوەی 11 رۆژدا 32 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەبوو.





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad