English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
2020-01-25 [02:08 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی دەربەندیخان ڕوونکردنەوەی لەبارەی چەند وێنەیەک بڵاو کردەوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە و دەنگدانەوەی ھەبووە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٥/١/٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی دەربەندیخان ڕوونکردنەوەیەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "لە شەوی ڕابردووەوە ھەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کۆمەڵێک وێنەی ڕووداوێکی چەند ساڵێک پێش ئێستای داناوە و ئاماژەی بەوە دا کە ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان ڕووی داوە".

باس لەوەش کراوە: "جیاواز لەو چەواشەکارییەی، کە ئێمە وەک ھاتوچۆ و دامودەزگاکانی دیکەی پۆلیس و ئاسایش و تەندروستیی بەخێرای خۆمان گەیاندە شوێنی ڕووداوەکە و ھیچ ڕووداوێکمان نەبینی، ھەوڵمان دا زانیاری لەو ھەژمارە وەرگرین و ئاماژەیان بەوە دا کە ئەو ڕووداوە کۆنە، بۆیە چەند جارێک داوامان کرد ڕوونکردنەوە بنووسن، لەبەر ئەوەی ھاووڵاتییان و ڕۆژنامەنووس و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەدواداچوون و پرسیاری زۆرمان ئاڕاستە دەکەن و بەشێکیش لەو کەناڵانە بێ گەڕانەوە بۆ ئێمە، زانیاری نادروستیان بڵاو کردەوە".

ھاتوچۆی دەربەندیخان ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ئەمە جگە لەوەی کارێکی تێکدەرانە و چەواشەکارانەیە، لەھەمان کاتدا ھۆکارێکە بۆ نائارامیی شۆفێر و ھاووڵاتییان لە سنوورەکەماندا و خەڵکانێکی زۆر بەھۆیەوە ناوێرن لە ناوچەکەدا تێپەڕ ببن، زۆر ھەوڵمان دا ئەو ھەژمارە ڕوونکردنەوە بنووسێت، بەڵام نەینووسی، بۆیە ناچار بووین ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەین".

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش ڕاگەیاندراوە کە ھەندێک پەیج و ھەژمار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بۆ لایککردن و کۆمێنتکردن و فراوانبوونی ھاوڕێیەتیی کەسانێکی بێ ئەزموون، ھیچ ئامانجێکیان نییە جگە لە ورووژاندنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.





ئەم هەواڵە 2368جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad