English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر: ده‌ست به‌ جێبەجێکردنی پرۆژه‌ ستراتیژییەکان ده‌كرێت
2020-01-25 [02:20 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ھەولێر زانیاریی گرنگ لەسەر پرۆژە ستراتیژییەکانی شاری ھەولێر ئاشکرا دەکات و بەرنامەی وەزارەتەکانیش بۆ ساڵی نوێ دەخاتە ڕوو و ئاشکرای دەکات ئەو پرۆژانە جێبەجێ دەکرێن کە خزمەتی ژێرخانی ئابووریی کورددتان دەکەن.

وەک دەستپێکی ساڵی نوێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پلانی داناوە بۆ ئەمساڵ کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی جێبەجێ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان سەرقاڵی دانانی پلانێکی تۆکمەیە بۆ ئامادەکردنی لیستی پڕۆژەکان، بۆیە ئەو پڕۆژانە جێبەجێ دەکرێن، کە خزمەتی ژێرخانی ئابووریی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

لەمبارەوە سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر، ڕایگەیاند: "بۆ ئەمساڵ پرۆژە پێشنیارکراوەکان ھاتوونەتە لای ئێمە و ئێمەش لەسەر ئەو بەرنامەیەی وەزارەتی پلاندانان دەڕۆین کە بۆمان دێت، بەڵام بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کۆمەڵێک پرۆژە لە وەزارەتە دیاریکراوەکانەوە بۆمان ھاتوون، لەوانە وەزارەتەکانی شارەوانی، کشتوکاڵ، تەندروستی و خوێندنی باڵا".

سامان عارەب گوتیشی: "بەشێک لە پرۆژەکان ستراتیژین، بەتایبەت پرۆژە پیشەسازی و گەشتیارییەکان و دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە".

ڕاشی گەیاند: "زۆربەی پرۆژە تەواونەکراوەکانی ھەولێر دەست کراوەتەوە بە کاردنیان تێیاندا کە دەکاتە %٧٠ بۆ %٨٠ی کۆی پرۆژەکان و ئەوانەش کە ‌ماون، مۆڵەتیان ھەڵدەوەشێتەوە کە بریتین لە ‌پرۆژەی گەشتیاری و پیشەسازی کە ماوەی یاساییان تەواو بووە و ئامادە ‌نین پرۆژەکانیان تەواو بکەن". 

بەڕێوەبەری وەبەرھێنەرانی ھەولێر، لەبارەی ئەو بەرنامەیەی کە حکوومەت بۆ قیستی درێژخایەنی ھەندێک پرۆژەی دایناوە، دەڵێت: "پرۆژەکانی بەنداو و کارەبا و فڕۆکەخانە لە ‌توانای سەرمایەدارانی کوردستان و حکوومەتدا نین، ئێستا خەریکە بەرنامەیەک بۆ پرۆژە درێژخایەنەکان دادەنرێت و ئەو پرۆژە ستراتیژییانە بە ‌ھاوبەشی لەگەڵ وەبەرھێنەر ئەنجامی دەدات ماوەی قیستی درێژخایەنی بۆ دیاری دەکرێت، لێرە ھەم لە ‌ماوەی ٢٠ ساڵدا وەبەرھێنەر دەگاتە پارەی خۆی و حکوومەتیش دەبێتە خاوەن پرۆژھکە،‌ بۆیە ئێستا وەزارەتەکان و حکوومەت خەریکی ئەو پلانەن".

باسنیوز





ئەم هەواڵە 3604جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad