English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی: مەترسیی راستەوخۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کوردستان نییە
2020-01-25 [02:24 AM]

ZNA-هەولێر


ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە چین بڵاوبووەوە ھەڕەشە لە وڵاتان دەکات و گەیشتووتە فەرەنساش. وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووەتە مەترسیی راستەوخۆ بۆ سەر وڵاتانی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست، بەڵام دەبێت ھاونیشتمانییان بەردەوامبن لە خۆپارێزی.
 
د. محەممەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەرچەندە تاوەکو ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی نێوەڕاستدا بڵاونەبووەتەوە، بەڵام وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیھانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق لە پەیوەندیدایە بۆ ھەر ئەگەرێکی لەناکاو.
 
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ھاونیشتمانییان بەردەوامبن لە خۆپارێزی "بەباشی دەزانین ھاونیشتمانییان گەشت بۆ ئەو وڵاتانە نەکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە بەتایبەتی چین، چونکە ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە و مەترسی تووشبوونیان ھەیە".
 
راستییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
 
ڤایرۆسی کۆرۆنا گرووپێکی فراوانی ڤایرۆسەکانە، ساڵی ١٩٦٥ لە مرۆڤ دەستنیشانکرا، ھۆکارەکانی تووشبوون جیاوازن، دەگوترێت لە ئاژەڵەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، بەڵام لە نوێترین زانیارییەکان لەبارەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە، مەترسیی ھەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بگوازرێتەوە. 
 
نیشانەکانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاوشێوەی سەرمابوونن، کە پێکدێن لە سەرئێشە، ئاو لە لووت ھاتن، کۆکە، تا، ھەناسەتەنگی، ئازاری جەستە و لەرز، کە ھەموو کات بەم شێوەیە سادە نییە، ھەندێکجار ھۆکاردەبێت بۆ ھەوکردنی سییەکان و لوولەکانی ھەوا، رەنگە تووشبووەکە بکوژێت. 
 
ڤایرۆسەکە یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٥ دۆزراوەتەوە، ساڵی ٢٠٠٢ لە چین بڵاوبوویەوە و لە مرۆڤ دەستنیشانکرا، گوازرایەوە بۆ ٢٥ وڵات، ٨٠٠٠ کەسی نەخۆشخست و زیاتر لە ٧٠٠ کەسی کوشت. 
 
ڤایرۆسەکە جارێکی دیکە لە ساڵی ٢٠١٢ سەری ھەڵدا، لە سعودیە و ئوردون بڵاوبوویەوە و ھەمان ساڵ لە ٢٥ وڵات تۆمارکرا، نزیکەی ٨٠٠ کەسی کوشت.
 
ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین لەزیادبووندایە، حکومەت رێوشوێنی تووندی تەندروستیی گرتووەتەبەر و بەو ھۆیەشەوە بەشێکی زۆری ھاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لە ئاھەنگی سەری ساڵی چینی بێبەشدەبن.
 
بەپێی ئاماری دەزگا تەندرووستییەکانی چین، تاوەکو ئێستا لەو وڵاتەدا ھەزار و ٢٧٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بەھۆیەوە ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە.


 رووداو





ئەم هەواڵە 5416جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad