English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج خۆپیشانده‌ر له‌عێراق كوژران
2020-01-26 [06:56 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


سەرەڕای بەکارهێنانی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، تا ئێستا خۆپیشاندانی پچڕپچڕ لە بەغدا و شارەکانی دیکە بەردەوامە و خەڵکی روودەکەنەوە گۆڕەپانەکان، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردووشدا، لە بەغدا سێ خۆپیشاندەر و لە زیقار دوو خۆپیشاندەر كوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف رەتیکردەوە، نیازی هەبێت، بڵاوە بە خۆپیشاندان و مانگرتووەکان بکات.

قاسم نزال، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرەش، بڕیاریدا بە ئازاد کردنی سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان.

هاوکات بەهۆی پشتگیریکردنی لە خۆپیشاندەرانی ناسرییە، نووسینگەی تایبەتی رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریدا ئەسعەد ناسری، بەرپرسی نووسینگەی رەوتەکە لە پارێزگای زیقار لە رەوتەکەی دەربکات.

 





ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad