English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در بڕیاره‌كانی موقته‌دا سه‌در جێبه‌جێ ناكات
2020-01-26 [07:18 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئه‌سعه‌د ناسڕی، دیارترین سه‌ركرده‌ی باڵای ره‌وتی سه‌در و نزیك له‌سه‌در، بڕیاره‌كانی موقته‌دا سه‌در جێبه‌جێناكات و نووسینگه‌ی سه‌دریش رایده‌گه‌ێنێ كه‌ناوبراو تا كاتێكی نادیار له‌نێو ره‌وته‌كه‌ سڕ ده‌كرێت.

دوێنێ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بوون خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر پردی فه‌هد له‌رۆژئاوای ناسرییه‌ بڵاوه‌پێبكه‌ن و دووباره‌ رێگه‌ی خێرای نێوان پارێزگاكانی باشوور و به‌غدای پایته‌خت بكه‌نه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوانیاندا روویداو سێ كوژراو و 10 برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نووسینگه‌ی ره‌وتی سه‌در له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا بڕیاریدا كه‌ ئه‌ندامێتی ئه‌سعه‌د ناسڕی،سه‌ركرده‌ی دیاری ره‌وته‌كه‌  سڕبكات، چونكه‌ ناوبراو نوێنه‌رایه‌تی خۆپیشاندانه‌كانی ناسڕییه‌ی كردووه‌ و له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاده‌ڕۆیی كردووه‌.

نووسینگه‌ی سه‌در له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا داوای له‌ناسڕی كردووه‌ كه‌به‌لای شۆرشگێرانی ناسڕییه‌دا نه‌چێت و لێگه‌ڕێی با ئه‌وان به‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنی بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌در هاتووه‌ كه‌ ئه‌سعه‌د ناسری له‌ئێستاوه‌ تا كاتێكی نادیار به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ بڕیاره‌كانی ره‌وه‌ته‌كه‌ سڕكراوه‌.





ئەم هەواڵە 7468جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad