English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌نجا ملیۆن دینار به‌قه‌رز ده‌درێته‌ هاووڵاتیان
2020-01-26 [08:12 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بانکێکی حکوومی ڕایگەیاند، بە مەبەستی درووستکردنی خانوو لەسەر زەویی نیشتەجێبوون، بڕی پەنجا ملیۆن دینار بە قەرز دەدەن.

بە پێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین کە بانکێکی سەر بە حکوومەتی عێراقە، بڕیار دراوە کە بڕی پەنجا ملیۆن دینار بە هەر کەسێک بدەن وەک قەرز کە داوای بکات و لە هەمان کاتدا پارچە زەوییەکی نیشتەجێبوونی هەبێت کە بە ناوی خۆی تۆمار کراوە، جا بە تەنیا بە ناوی خۆی تۆمار کرابێت یانیش بە هاوبەشی لەگەڵ کەسانی دیکەدا زەوییەکە تۆمار کرابێت.

مەرجی ئەوەش دانراوە کە تاپۆی زەوییەکە تازە دەرکرابێت و لە لایەن فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی تایبەتمەندەوە پشتڕاست کرابێتەوە، تاوەکوو دواتر بتواندرێت بۆ بەرژەوەندیی بانکەکە بخرێتە ڕەهنەوە.

یەکێکی دیکە لە مەرجەکان ئەوەیە کە ئەو کەسەی داوای وەرگرتنی قەرزەکە دەکات، نەخشەی خانوو و مۆڵەتی درووستکردنی خانووەکە بە ناوی قەرزکەرەکە پێشکەش بکات، بەڵام ئەوە ئاشکرا نەکراوە کە لە چەند ساڵدا دەبێت سەرجەمی قەرزەکە بگەڕێندرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 12661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad