English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سلێمانى دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی دزراودا گیرا
2020-01-26 [12:28 PM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی دزراو و دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦/١/٢٠٢٠، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "لەلایەن پۆلیسی شاری بابلەوە ئاگادار کراینەوە کە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری لاندکرووزەر لەو شارە دزراوە و گومانیان ھەبوو کە بەرەو شارەکانی ھەولێر و سلێمانی ھێنرابێت، بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان، ھێزەکانمان لەبەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئاگادار کردەوە، دوێنێ ٢٠٢٠/١/٢٥ ئۆتۆمبێلەکە لە پێشانگایەکی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دۆزایەوە و دەستی بەسیردا گیرا، ئەو کەسەش دەستگیر کرا کە ئوتومبیلەکەی پێبووە، ئێستاش ئەو کەسە بە بڕیاری دادوەر بەندە".

ئاماژەی بەوەش دا، ڕۆژی ٢٠٢٠/١/٢٤ ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی دزرابوو، کە بەزۆر لەخاوەنەکەیان سەندبوو، پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەبەشی پۆلیسی فریاکەوتن و نەھێشتنی تاوان لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەوە، لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا توانرا ئۆتۆمبێلەکە بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت، ئەو کەسەش دەستگیر بکرێت، کە ئۆتۆمبێلەکەی دزی بوو.





ئەم هەواڵە 1948جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad