English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا و ناسریه‌ كوژران
2020-01-27 [06:59 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، شەوی رابردوو خۆپیشاندان لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوام بووە و خۆپیشاندەران زیاتر سوور بوونە لەسەر داواكارییەكانیان و رەتیان كردووەتەوە، گۆڕەپانەكان جێبھێڵن  بە تایبەت دوای ئەوەی بە زەبری ھێز ھەوڵدرا خۆپیشاندەران بڵاوەپێبكرێن.

ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لە ئەنجامی پێكدادان و ئاڵۆزی نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان، شەوی رابردوو لە بەغدا و ناسریە دوو خۆپیشاندەر كوژراون و دەیانی دیكەش بریندار بوونە، بەو ژماەیەش  ژمارەی خۆپیشاندەرانی كوژراوی دوو رۆژی رابردوو گەیشتە 14 كوژراو و نزیكەی 300 بریندار.

لەلایەكی دیكەوە، شەوی رابردوو ژمارەیەك چادری خۆپیشاندەران لە ناسریە و بەغدا سووتێندران و خۆپیشاندەران ھێزە ئەمنییەكان بە سووتاندنی ئەو چادرانە تۆمەتبار دەكەن.

 





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad