English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عه‌بدولمه‌هدی: ئه‌و ڕه‌فتاره‌ نا به‌رپرسانه‌ عێراق ده‌كه‌نه‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگ
2020-01-27 [07:13 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌ به‌ مووشه‌ك كرایه‌ ئامانج، عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند و تێیدا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، "جارێكی دیكه‌ ده‌ستدرێژی كرایه‌ سه‌ر دیپلۆماسیه‌تی بیانی و به‌ ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی كاتیۆشا هێرش كرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا".

هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه‌ به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌ی به‌ده‌ر له‌ یاسا ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت و زیانگه‌یاندن به‌ سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و حورمه‌تی نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی".

ئاماژە بەوەش کراوە: "ئێمه‌ فه‌رمانمان به‌ هێزه‌كانمان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوببنه‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ پشكنین و رێگریكردن له‌و ده‌ستدرێژیانه‌ چڕ بكه‌نه‌وه‌ و هه‌وڵ بۆ ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ران بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سزاكانیان له‌ دادگا وه‌رگرن".

عه‌بدولمه‌هدی دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، "به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره‌ ره‌فتاره‌ تاكلایه‌ن و نا به‌رپرسانه‌، كه‌ ده‌ره‌نجامی خراپ و نه‌رێنییان بۆ عێراق ده‌بێت و زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگ، به‌ تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌دا، كه‌ حكوومه‌ت ده‌ستی به‌ جێبه‌جێكردنی رێكاری جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مان بۆ ده‌رچوونی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ وڵات كردووه‌".

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، "هه‌ر بۆیه‌ حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ پاراستنی سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كان و به‌گوێره‌ی یاسا رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌گرێته‌به‌ر و به‌ هه‌موو توانایه‌كی به‌رپرسیارانه‌ش هه‌وڵ بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ره‌و دۆخێك ببه‌ن، كه‌ هیچ كه‌سێك ئیره‌یی پێنه‌بات".





ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad