English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا داوایەك لە حكوومەتی عێراق دەكات
2020-01-27 [07:28 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت "دۆخی ئێستای عێراق بەھۆی میلیشیاكانی سەربە ئێران ئاڵۆزە"، داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات باڵیۆزخانە و بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "دۆخی ئاڵۆزی ئێستای عێراق، بەھۆی میلیاشیاكانی سەر بە ئێرانەوەیە و لە مانگی ئەیلوولی رابردووەوە 14 جار ئێران و میلیشیاكانی سەر بەو وڵاتە ھێرشیان كردووەتە سەر باڵیۆزخانەكەمان لە عێراق".

داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات، ئەركەكانی بەجێبھێنێت لە پارێزگاریكردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژە بەوەشدەكات "تا ئێستاش دۆخی ئەمنی ئاڵۆزە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران ھەڕەشەن، بۆیە لە حاڵەتی ھۆشداریداین و چاومان لەسەر دۆخەكەیە".

درەنگانی شەوی رابردوو بە سێ مووشەك ھێرشێكی مووشەكی كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا. بەپێی ھەواڵی میدیاكانی عێراق كەسێك بریندار بووە.





ئەم هەواڵە 8473جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad