English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند خۆراکێک بۆ پاراستنی پێست
2020-01-27 [10:33 AM]

​ZNA- هەولێر


خۆراکی تەندروست رۆڵێکی گرنگی هەیە لە تەندروستهێشتنەوەی جەستە، خۆراکی ناتەندروست زیان بە زیندەچالاکییەکانت دەگەیێنێت و مەترسیی تووشبوونت بە چەندین نەخۆشی و گرفتی تەندروستی زیاددەکات. پێست یەکێکە لەو ئەندامانەی خۆراک رۆڵێکی زۆری هەیە لە پاراستن و تەندروستهێشتنەوەی.

ئەم خۆراکانە بۆ پاراستنی پێست بخۆ:

ماسی
کەمی ئۆمێگا سێ یەکێکە لە هۆکارەکانی وشکبوونەوەی پێست، ماسییە چەورەکان لەوانەش سەلەمون، بە رێژەییەکی زۆری ئۆمێگا سێ دەوڵەمەندن، کە رۆڵی هەیە لە تەندروستهێشتنەوەی پێست. ئۆمێگا سێ هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە بەمەش مەترسیی سوورهەڵگەڕان و دروستبوونی زیپکە کەمتردەبێتەوە.

ئاڤۆکادۆ
بە چەورییە سودبەخشەکان دەوڵەمەندە، ئەم چەورییە بۆ شێدارهێشتنەوەی پێست گرنگە، توێژینەوەیەک کە لەسەر 700 خانم ئەنجامدراوە دەریخستووە، خواردنی ئاڤۆکادۆ پێست لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەپارێزێت و رێگە لە دروستبوونی چرچ و لۆچی پێست دەگرێت. هەروەها بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین E کاریگەری دژەئۆکسێنی هەیە.

گوێز 
یەکێکی دیکە لەو خۆراکانەی پێست دەپارێزێت گوێزە، بە هەریەکە لە ئۆمێگا سێ و شەش دەوڵەمەندە کە چەوریی سوودبەخشن هەوکردن لە جەستە بەگشتی و پێست بەتایبەتی کەمدەکەنەوە. 28 گرام لە گوێز بە نزیکەی %6 پێداویستی جەستە بۆ زینک پڕدەکاتەوە ئەمەش بۆ زوو چاکبوونەوەی برینەکان بەسوودە، هەوکردنی بەکتریایی پێست کەمدەکاتەوە.

بیبەری سوور
سەرچاوەی دەوڵەمەندن بە (بێتا کارۆتینەکان)، ڤیتامین C و A، بیبەری سوور یارمەتیدەرە لە دروستکردنی کۆلاجین لە پێستدا و سەرەنجام بەهێزتربوونی پێست.





ئەم هەواڵە 4270جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad