English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە
2020-01-27 [11:15 AM]

​ZNA- هەولێر


ریخۆڵەکوێرە بەشێکە لە کۆڵۆن، دەکەوێتە لای راست بەشی خوارەوەی سک، تاوەکو ئێستا فرمانی سەرەکی دیارنییە، بەڵام یەکێک لە تیۆرییەکان دەڵێت "خانەی کۆکەرەوەی بەکتریا سوودبەخشەکانە". 

هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە گرفتێکی بەربڵاوە و بەزۆری تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە تەمەنیان لەنێوان 10-30 ساڵە.

هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە ئەوکاتە سەرهەڵدەدات کە بەهەر هۆکارێک ریخۆڵەکوێرە بگیرێت، دەکرێت بەهۆی پیسایی، گرێی شێرپەنجەیی یان ماددەی دیکە بێت، دواتر هەوکردن لەنێویدا دروستدەبێت، ئەمەش حاڵەتێکی فریاکەوتنە و پێویستە لاببردرێت.

نیشانەکانی هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە بریتین لە:

•ئازاری لای راست بەشی خوارەوە سک، زۆرجار دەکرێت ئازارەکە لە دەرووبەری ناوک دەستپێبکات.
•نەمانی ئارەزووی خواردن
•هێڵنج و رشانەوە
•تایەکی کەم

لەکاتی هەستکردن بە نیشانەکان باشتروایە راستەخۆ سەردانی پزیشک بکرێت، چونکە زوو دەستنیشانکردنی رێگە لە روودانی لێکەوتە نەخوازراوەکان دەگرێت لەوانەش تەقینی ریخۆڵەکوێرە. 

دەستنیشانکردنی گرفتەکە لەلایەن پزیشک پشت دەبەستێت بە نیشانەکانی و ئەنجامدانی چەند پشکنینێک و لەوانەیە لە هەندێ باردا پێویست بە ئەنجامدانی وێنە تیشکییەکانی وەک سۆنار بکات.

هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە حاڵەتێکی فریاکەوتنە و دەبێت لەرێگەی نەشتەرگەرییەوە لاببردرێت، پێش نەشتەرگەرییە پزیشک دەرمانی دژە بەکتریا بە نەخۆشەکە دەدات و دوای 12 کاژێر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەش نەخۆشەکە دەتوانێت جوڵە بکات لەماوەی دوو بۆ سێ هەفتەش دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.





ئەم هەواڵە 3697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad