English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ئارایشگای كه‌مپێك داخرا
2020-01-27 [04:22 AM]

ZNA - هەولێر


 

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانى كاركردن ئارایشتگه‌یه‌ك له‌ نێو كه‌مپى ئاشتى له‌ ناحیه‌ى تانجه‌رۆ"عه‌ربه‌ت" داده‌خه‌ن و رووبه‌ڕوى رێكارى یاسایى ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لیژنه‌ى تانجه‌رۆى سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى له‌نێو كه‌مپى ئاواره‌كانى "ئاشتى" ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت به‌هۆى پابه‌ندن نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان به‌ تایبه‌ت رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان ئارایشتگه‌یه‌كیان داخست.

له‌ راپۆرتى لیژنه‌كه‌دا هاتووه‌ دواى چه‌ندجارێك ئاگاداركردنه‌وه‌ى خاوه‌نى ئارایشتگه‌كه‌ و پابه‌ند بوونى به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانى كاركردن به‌ڵام به‌رده‌وام بووه‌ له‌ سه‌ر پێچیه‌كانى و دواجار  به‌هۆى نه‌بونى مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌ فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى و لیژنه‌ى باڵا بڕیاردرا ئارایشتگه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك دابخرێت و له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى رێكارى یاسایى بكرێته‌وه.

لیژنه‌ى تانجه‌رۆ یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى و سنورى كاركردنى لیژنه‌كه‌ ناحیه‌ى تانجه‌رۆ "عه‌ربه‌ت"ى سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانیه‌ و  رۆژانه‌ و به‌ ئامانجى پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیانى سنوره‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى لیژنه‌كه‌ به‌دواداچون بۆ چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى مه‌رج و رێنماییه‌كان و پابه‌ندنبونى شوێنه‌كان ده‌كات .





ئەم هەواڵە 2359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad