English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: سبەی پلانی ئاشتیمان بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەكەینەوە
2020-01-27 [05:02 AM]

ZNA - هەولێر


لەمیانی پێشوازیكردنی سەرۆكی كاربەڕێكەری حكومەتی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكی ئەمەریكی دۆناڵد ترامپ رایگەیاند، ئەمەریكا سبەی سێشەممە لە كاتژمێر 17 بەكاتی گرینچ پلانی ئاشتی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە "رێككەوتنی سەدە" بڵاو دەكاتەوە.

لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، ترامپ وتی، ئەو دەستپێشخەرییە بۆ هەموولایەك رەفتارێكی لۆجیكییە.

ترامپ ئاماژەی بەوە كرد، ئەو پلانە بەدڵی نەتانیاهۆ و ركابەرەكانی سەرۆكی هاوپەیمانی "شین و سپی" بینی گانتس دەبێت، كە دووشەممە لە كۆشكی سپی چاوی پێدەكەوێت.

باسی لەوەش كرد، بەپێی باوەڕی من "رێككەوتنی سەدە" بەدڵی فەلەستینییەكانیش دەبێت، لەبەر ئەوەی بۆ ئەوانیش باشە و لەبەرژەوەندی ئەوانیشە.

لای خۆیەوە بنیامین نەتانیاهۆ وتی، پلانی ئاشتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رەنگە ببێتە "هەلی سەدە".

 

rt





ئەم هەواڵە 5287جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad