English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئەمریکا پرۆسەی ناردنی چەک بۆ سوپا و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان رادەگرێت
2020-01-28 [10:03 AM]

ZNA - هەولێر


سوپای ئەمریکا پرۆسەی ناردنی چەک بۆ سوپا و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان رادەگرێت و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

برایان براکینز، گوتەبێژی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاندووە، وڵاتەکەی پێدانی چەک و مووشەکی فڕۆکەی F16ـی بە عێراق، راگرتووە و هەر کاتێكیش بارودۆخی ئەمنیی عێراق هێور بووەوە، وڵاتەکەی دەست بە ناردی چەک بۆ ئه‌و ولاته‌ دەکاتەوە.

گوتەبێژی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردوو، کە دوایین کاروانی چەک لە 14-11-2019 بۆ سوپای عێراق نێردراوە.

ئەمریکا و ئەو چەک و مووشەکانە بەپێی رێککەوتنی واشنتن - بەغدا بۆ عێراق دەنێرێت، کە رێککەوتنەکە لە مانگی 5ـی 2016 بە بەهای یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، واژۆ کراوە.





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad