ZNA - هه‌ولێر
قایمقامی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه، رایگه‌یاند، به‌هۆی گرانكردنی نرخی غازی ماڵان له‌سه‌ر بریكاره‌كانی دابه‌شكردن، لیژنه‌ی غازی سه‌ر به لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی غازی ئه‌زمڕ داده‌خات و غازه‌كه‌ی به‌نرخی ئاسایی به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات.
له راپۆرتی لیژنه‌ی غاز ئه‌وه خراوهتهرو: كارگه‌ی غازی ئه‌زمڕ، نرخی غازی ماڵانی له‌سه‌ر بریكاره‌كان زیادكردوه له كاتێكدا شاری سلێمانی روبه‌وری هیچ گرفتێك له بڕو و نرخی غازی ماڵان نه‌بوه‌ته‌وه، به‌ڵام خاوه‌نی كارگه‌كه به حه‌وت هه‌زار و (500) دینار فرۆشتویه‌تی به بریكاره‌كان كه پێوسته به‌نرخی ئاسایی كه ته‌نها شه‌ش هه‌زار و (500) دیناره پێیان بفرۆشێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه: خاوه‌ن كارگه‌ی غازی ئه‌زمڕ به بریكاره‌كانی راگه‌یاندوه نرخی غاز له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد بكه‌ن وتویه‌تی: " به نۆ هه‌زار یاخود (10) هه‌زار دینار بیفرۆشن" بۆیه به‌هۆی گرانفرۆشییه‌وه له‌لایه‌ن قائیمقامی سلێمانی، بڕیاری داخستنی كارگه‌ی غازی ئه‌زمڕ دراوه هه‌روه‌ها ئه‌و غازه‌ی له كۆگای كارگهكهدایه به‌نرخی ئاسایی به سه‌ر بریكاره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
لیژنه‌ی غازی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی جارێكی‌تر دڵنیایی ئه‌دات به هاوڵاتی سلێمانی كه هیچ كێشه‌یه‌ك له بڕ و نرخی غازی ماڵان‌دا دروست نه‌بووه و هه‌ر هاوڵاتیه‌ك حاڵه‌تێكی بینی كه نرخی غاز گران كرابوو یان دووكاندارێك ئاماده‌نه‌بوو بیفرۆشێت ده‌ستبه‌جێ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی رێكاری پێویستی له‌گه‌ڵدا بگیرێته‌به‌ر.
ئەم هەواڵە 3028جار خوێندراوەتەوە |