English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان نیگه‌رانه‌ له‌و ‌باره‌ مه‌ترسیداره‌ی ده‌‌خرێته‌ سه‌ر زیندانیانی داعش
2020-01-28 [10:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی دەربارەی دادگاییکردنەکانی داعش، کە بە گوێرەی  یاسای نەهێشتنی تیرۆری عێراقی بەڕێوە چوون، بڵاو کردەوە كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌ ڕاپۆرتەکە هەوڵە مەزنەکانی مسۆگەرکردنی لێكۆڵینه‌وه‌ لەو کردەوە قێزەونانەی چه‌كدارانی داعش ئەنجامی داون بەرز دەنرخێنێت و لە هەمان کاتیشدا نیگەرانی زۆریش دەربارەی دادگاییکردنی نادادپه‌روه‌رانه‌ پیشان دەدات کە تیایدا تۆمەتباران دەخرێنە بارێکی یەکجار ناهەموار و مەترسیدار.

ڕاپۆرتەکە پشتی بەستووە بە چاودێریکردنی بێلایەنانەی ٧٩٤ دانیشتنی دادگای تاوانەکان بۆ ئەو تۆمەتبارانەی بە شێوەیەکی سەرەکی ئەندامی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بوون،  لە ماوەی نێوان ١ی ئایاری ٢٠١٨ تا ٣١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ، ئەمەش بە پالپشتی تەواوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بووە.

ئەو ڕاپۆرتە هاوبەشەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و نووسینگەی مەفەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دان دەنێت بەوەی ڕێوشوێنە دادییەکان بەرامبەر تۆمەتبارانی داعش بە گشتی بە شێوەیەکی باش بەڕێوە چووە و دادوەرەکانیش بەشێوەیەکی ڕۆتینی مامەڵەیان لەگەڵ پەڕاوی لێکۆڵینەوەکان کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە پێشێلکاری لە پێوەرەکانی دادگایی کردنێکی عادیلانە هەیە بەوەی تۆمەتباران دەخرێنە بارێکی زۆر ناهەموار بە بەراورد لەگەڵ داواکاری گشتی – لەگەڵ هەبوونی نوێنەرایەتی یاسایی ناکارا و تواناییەکی سنووردار لە پێشکەشکردنی بەڵگەکان و تانە لێگرتنییان . هەروەها لە ڕاپۆرتەکە هاتووە " پشتبەستنی لە ڕادە بەدەر بە دانپێدانانەکان و زۆر دووبارەبوونەوەی بانگەشەی ئەشکەنجەدان کە بە تەواوی چارەسەر نەکراوە – کە ئەمە خۆی لە خۆیدا پێشێلکارییە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ- نیگەرانییەکان زێتر دەکەن."

پەلکێشیکردنە دادگا لە چوارچێوەی یاسایی دژە تیرۆر بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت لەسەر "ئەندام بوون" لە ڕێکخراوی تیرۆریستی دەکاتەوە بێ جیاکردنەوە لە نێوان ئەوانەی بەشداربوون لە توندوتیژییەکان و تاوانی نێودەوڵەتییان ئەنجام داوە و لەگەڵ ئەوانەی بۆ مانەوە و رزگاربوون و / یانیش بە ناچاری و بە زۆرە ملێ پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە.

لەم بارەیەوە کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان خاتوو میشێل باشیلێت وتی " هەبوونی سیستەمێکی دادپەروەو یەکسان بۆ دادوەری تاوانکاری پێکهاتەیەکی سەرەکی ژیانی دیموکراسییانەیەو کلیلی دروستکردنی متمانەو شەرعیەتدان و پتەوکردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤە ئەوانەی بەرپرسن لەو کردەوە قێزەونە فراوانانەی دژ بە گەلی عێراق ئەنجامیان داوە پێویستە لەسەر تاوانەکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکڕێت هەروەها گرنگە قوربانییەکان ببینن دادپەروری بەدەست هاتووە . لەهەمان کاتیشدا ئەوانەی تۆمەتبارن مافی دادگاییکردنێکی دادپەرەوەرانەیان هەبێت وپێویستە ئەم پێوەرانەش بە ووردی جێبەچیبکرێت".

ڕاپۆرتەکە داوا لە دەسەڵاتی دادوەری دەکات پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بکات بە پرۆسەکانی دادگاییکردن و دەرچوونی حوکمەکان بە مەبەستی پتەوکردنی ڕێوشوێنەکانی دادگایکردنی تاوانەکان هاوتەریب بێت لەگەڵ دەستوری عێراق و پابەندییەکانی وڵات بە یاسا نێودەوڵەتییەکان

هه‌روها خاتو جێنین هێنیس – پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق وتی "پاراستنی توندوتۆڵ بۆ راگرتن و پرۆسه‌ی رێكوپێك و دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ هه‌ر پابه‌ندیی بۆ دادوه‌رپه‌روه‌ری دابین ناكه‌ن  به‌ڵكوو به‌ردی بناغه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌شن. ئێمه‌ زۆر چاك ئاگادارین كه‌ چه‌ندان نادادی به‌گرتنه‌خۆی دادگاییكردنی ناڕه‌وایانه‌ و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ راگێراوان له‌ رابردوودا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ قۆسترابۆوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كارنامه‌ پڕ توندوتیژییه‌كه‌ی ‌."





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad