English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مامۆستایه‌كی زانكۆ له‌ به‌غدا كوژرا
2020-01-28 [01:04 AM]

ZNA-هەولێر


ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، مامۆستایەکی زانکۆیان لە شاری بەغدا، کوشت.

لەوبارەوە نەقیب حاتم جابری، ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، رایگەیاند کە حوسێن عەلوان، مامۆستای زانکۆ، لە بەردەم ماڵەکەی لە ناوچەی بنوک باکووری بەغدا لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و بە ھۆیەوە ناوبراو کوژراوە.

حاتم جابری ئاماژەی بەوەیشکرد کە داوی ئەنجامدانی ھێرشەکە، چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەوبارەوە دەستپێکردووە.

ناوبراو باسی لەوەیشکرد کە ھێشتا دیار نییە ئایە کوشتنی مامۆستاکە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانی دژبە حکوومەت و پارتە دەسەڵاتدارەکانەوە ھەیە یان نا.

شایانی باسە حوسێن عەلوان مامۆستای کۆلێژی پەروەردە بوو لە زانکۆی موستەنسرییە.





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad