English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆرینیۆ یاریزانێکی ھۆڵەندی ھێنایە ریزەکانی یانەکەی  
2020-01-28 [01:19 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی لە سەر راسپاردەی جۆزێ مۆرینیۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی یانەی ئایندھۆڤنی ھۆڵەندی مۆرکرد. 


بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆڕت ، یانەی تۆتنھام توانی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ھۆڵەندی ڤان بیرگوین یاریزانی یانەی ئایندھۆڤن مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، جۆزێ مۆرینیۆ سەرسام بوو بە تواناکانی بیرگوین و داوای لەبەرپرسانی یانەکەی کرد بە زووترین کات گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بیرگوین یاریزانێکی لاوی ئاست بەرزە و لەم وەرزە شەش گۆڵی لەگەڵ یانەکەی تۆمارکردووە و ١٣ گۆڵیشی بۆ ھاوڕێکانی دروست کردووە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad