English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌ری هه‌رێم له‌ به‌غدا: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بكرێت، ناتوانێ دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات
2020-01-28 [01:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌به‌غدا، فارس عیسا، رایگه‌یاند، دۆخی پارێزگاكانی عێراق زۆر خراپه،‌ به‌تایبه‌ت ناسریه‌، خۆپێشاندانیش به‌رده‌وامن و داواكارییه‌كانیان هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و ئه‌و دۆخه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو لایه‌نه‌ شیعه‌كان سه‌رۆكوه‌زیرانێك دیاری ده‌كه‌ن، کە هه‌م خۆپێشانده‌ران و هه‌میش كورد و سوننه‌ پێی ڕازی ده‌بن.

فارس عیسا وتیشی، تا ئێستا هیچ كه‌سێك یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیاریش ده‌كرێت، ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌سێكی بێلایه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكرێت، كه‌ بتوانێ ئه‌م دۆخه‌ چاره‌سه‌ر بكات و ئیداره‌ی دۆخی ئێستای عێراق بكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش بكرێت، ناتوانێ دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات تاوه‌كو داواكاری خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كرێت، چونكه‌ ئه‌وان داواكارییان هه‌یه‌ و به ‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر نابێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2548جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad